روانگەيەكى پێشنياركراو به پێى قوتابخانەى هەست بۆ گەشەپێدانى لێهاتوویى نواندن لاى خوێندكارى پەيمانگاى هونەرەجوانەكان
الكلمات المفتاحية:
هونەرەجوانەکان، ریبازی ستانیسلاڤسکیی، شانۆی موخات، ئیتۆدی نواندن، ئەفراندنی شانۆییالملخص
هەتا ئێستا لە کوردستان رێبازەکەی ستانیسلاڤسکیی وەک میتۆدی خوێندنی بابەتی نواندن لە پەیمانگاکانی هەرێم، بەشی شانۆ، بۆ قۆناغەکانی یەکەم و دووەم و سێیەم پەیڕەو دەکرێت، ئەم توێژینەوەیە بە لێکدانەوە و ناسینی بنەماکانی رێبازەکەی ستانیسلاڤسکیی و بە مەبەستی هەنگاونانی پراکتیکیی و روونکردنەوەی ئەو راستییەی کە کۆپیکردنەوەی میتۆدەکەی ستانیسلاڤسکیی بەبێ نوێکردنەوە و داهێنانی ئیتۆدی گونجاو، ناتوانێت جۆرە خوێندکار یان شانۆکارێکی داهێنەر بەرهەم بهێنێ و لە رێگەی ناساندنی ستێلا ئادلەر وەک پەیرەوێکی قوتابخانەکەی ستانیسلاڤسکیی کە بە ئیتۆدی نوێ، کارایی ئەم سیستمەی گەشە پێداوە و بە پشتبەستن بەو باوەڕەی ستانیسلاڤسکیی کە خوێنەر لە چۆنیەتی پراکتیزەکردنی رێبازەکەی ئازادە، بە دارشتن و پیشنیارکردنی چەند ئیتۆدێک هەوڵی گەشەپێدانی لێهاتووییەکانی نواندنی خوێندکاری ئەم بەشە و دواتر راهێنەر و شانۆکارەکان، دەخەینە بەردەست. هەوڵی دۆزینەوەی ئیتۆدی نوێ دەرگا بە رووی نوێبوونەوەی وانەی نواندندا دەکاتەوە و هانی راهێنەرەکانی ئەم بوارە و خوێندکاران دەدات سڵ لە داڕشتنی ئیتۆدی نوێی پەیوەست بە رێبازی ریالیزمییانەی نواندن نەکەنەوە و بەم هۆیەوە ببینە خاوەن ئیتۆدی نوێ.