دەقئاوێزانی کولتووریی لە چیرۆکی (لە خەوما)ی جەمیل سائیب دا
الكلمات المفتاحية:
دەقئاوێزان، دەقئاوێزانی کولتووریی، لە خەوما، گێڕانەوەی جیرۆکییانەالملخص
ئەم توێژیینەوەیە هەوڵێکی شیکارییانەیە بۆ تیشکخستنەسەر پەیوەندی و کاریگەریی دەقئاوێزانی کولتووریی لەناو چیرۆکی «لە خەوما»ی جەمیل سائیب دا. لەم گۆشەیەوە هەوڵدراوە بە پاڵپشتی هەندێک لە تیۆرییەکانی میتۆدی دەقئاوێزان، باسی دەقئاوێزانی کولتووریی و کاریگەرییەکانی گوتاری ئایینی بە گشتیی و قورئانی پیرۆز و دەربڕاوی باو و زیندووی ئایینیی تر کە لەگەڵ خۆیدا هێناوێتی بخەینەڕوو. ئەمە جگە لەوەی ئاوڕێکی زانستییش لەسەر پێوەندیی دەقئاوێزان و گوتاری ئەفسانە و پەندی پێشینان و وتەی بەنرخ و روودانی ڕووداوە جیاجیاکانی سەردەمی «لە خەوما» تاوتوێکراوە. هەموو ئەمانەش لەپێناوی دەرخستنی تەواوی رەگەزەکانی چیرۆک لەو سەردەمەدا و لایەنە فەرهەنگیی و کەلەپوورییەکان کە «لە خەوما»دا بەکارهێنراون، دیارە ئەمەش بە پاڵپشتی کۆزانینێکی دەقئاوێزانییانە، لێکدانەوە و شیکار بۆ دەقەکە کراوە و بەهای پرنسییپەکانی دەقئاوێزانمان پێوەست بە رووداو و پرۆسەی گێڕانەوەی چیرۆکییانە و جوانناسییەکانی ناو چیرۆکەکە خراوەتە بەر رۆشنایی و لێکدانەوەی رەخنەی ئەدەبیی. تویژیینەوەکە ئەوەی دەرخستووە کە دەقئاوێزانیی هونەرێکی وردی باڵا نییە تایبەت بێت بە لێهاتوویی و بەرزیی ئەدەبیی لای دەستەبژێرێک، بەڵکو گوفتار و دەربڕیینی رۆژانەی تاکەکانی کۆمەڵگەی کوردییە لە هەر ئاست و تەمەنێکدا بن. ئەم ئاوێتەبوونەی بیرکردنەوە و رەفتار بەهۆی دەقئاوێزانی کلتووریی و ئایینیی خەسڵەتێکی دیاری کەسێتیی ئەو سەردەمە و دواتری رۆژگاری نووسینی چیرۆکی «لە خەوما»یە، بەهۆیەوە دەتوانرێت ساغکردنەوەی وتە و گێڕانەوە و سەرگوزەشتە و شیعر و رووداوەمێژووییە تۆمارکراوەکان بکات بە پێوانە. بایەخی ئەم تەرزە توێژیینەوانە زۆر زیاترن لەوەی تەنها راگوزەرێک بن بەسەر ئەو دەقە ئەدەبییانەی -کورد دەوڵەمەندە لەم کەلەپوورە-جئەو سەردەمانە و پێویستە ئیشی وردی زمانەوانیی و کەلتووریی و فەرهەنگیی تیایاندا بکرێت.