دەقئاوێزانی کولتووریی لە چیرۆکی (لە خەوما)ی جەمیل سائیب دا

Authors

  • سنوور قادر فەرەج بەشی کوردی/ کۆلێژی زمان/ زانکۆی سلێمانی Author
  • پ.د. عەبدوولقادر حەمەئەمین محەمەد بەشی کوردی/ کۆلێژی زمان/ زانکۆی سلێمانی Translator

Keywords:

دەقئاوێزان, دەقئاوێزانی کولتووریی, لە خەوما, گێڕانەوەی جیرۆکییانە

Abstract

ئەم توێژیینەوەیە هەوڵێکی شیکارییانەیە بۆ تیشکخستنەسەر پەیوەندی و کاریگەریی دەقئاوێزانی کولتووریی لەناو چیرۆکی «لە خەوما»ی جەمیل سائیب دا. لەم گۆشەیەوە هەوڵدراوە بە پاڵپشتی هەندێک لە تیۆرییەکانی میتۆدی دەقئاوێزان، باسی دەقئاوێزانی کولتووریی و کاریگەرییەکانی گوتاری ئایینی بە گشتیی و قورئانی پیرۆز و دەربڕاوی باو و زیندووی ئایینیی تر کە لەگەڵ خۆیدا هێناوێتی بخەینەڕوو. ئەمە جگە لەوەی ئاوڕێکی زانستییش لەسەر پێوەندیی دەقئاوێزان و گوتاری ئەفسانە و پەندی پێشینان و وتەی بەنرخ و روودانی ڕووداوە جیاجیاکانی سەردەمی «لە خەوما» تاوتوێکراوە. هەموو ئەمانەش لەپێناوی دەرخستنی تەواوی رەگەزەکانی چیرۆک لەو سەردەمەدا و لایەنە فەرهەنگیی و کەلەپوورییەکان کە «لە خەوما»دا بەکارهێنراون، دیارە ئەمەش بە پاڵپشتی کۆزانینێکی دەقئاوێزانییانە، لێکدانەوە و شیکار بۆ دەقەکە کراوە  و بەهای پرنسییپەکانی دەقئاوێزانمان پێوەست بە رووداو و پرۆسەی گێڕانەوەی چیرۆکییانە و جوانناسییەکانی ناو چیرۆکەکە خراوەتە بەر رۆشنایی و لێکدانەوەی رەخنەی ئەدەبیی. تویژیینەوەکە ئەوەی دەرخستووە کە دەقئاوێزانیی هونەرێکی وردی باڵا نییە تایبەت بێت بە لێهاتوویی و بەرزیی ئەدەبیی لای دەستەبژێرێک، بەڵکو گوفتار و دەربڕیینی رۆژانەی تاکەکانی کۆمەڵگەی کوردییە لە هەر ئاست و تەمەنێکدا بن. ئەم ئاوێتەبوونەی بیرکردنەوە و رەفتار بەهۆی دەقئاوێزانی کلتووریی و ئایینیی خەسڵەتێکی دیاری کەسێتیی ئەو سەردەمە و دواتری رۆژگاری نووسینی چیرۆکی «لە خەوما»یە، بەهۆیەوە دەتوانرێت ساغکردنەوەی وتە و گێڕانەوە و سەرگوزەشتە و شیعر و رووداوەمێژووییە تۆمارکراوەکان بکات بە پێوانە. بایەخی ئەم تەرزە توێژیینەوانە زۆر زیاترن لەوەی تەنها راگوزەرێک بن بەسەر ئەو دەقە ئەدەبییانەی -کورد دەوڵەمەندە  لەم کەلەپوورە-جئەو سەردەمانە و پێویستە ئیشی وردی زمانەوانیی و کەلتووریی و فەرهەنگیی تیایاندا بکرێت.

Published

2024-08-01

Issue

Section

Articles

How to Cite

دەقئاوێزانی کولتووریی لە چیرۆکی (لە خەوما)ی جەمیل سائیب دا. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 6. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/115