تێڕامانێک لە فەلسەفەی پەروەردە لای رۆسۆ (پەروەردەی سرووشتییانەی منداڵ)
الكلمات المفتاحية:
جان جاک رۆسۆ، ئیمێل، پەروەردە، منداڵ، سرووشت، پراکتیک، فێرکردنالملخص
ئەم توێژینەوەیە هەوڵدانێكە بۆ وردبوونەوە دەربارەى فەلسەفەى پەروەردە لە دید و گۆشەنیگای رۆسۆ بە شێوەییەكى شیكارییانە. لە سەرەتادا پێناسەى رۆسۆ دەربارەی پەروەردە تاوتوێكراوە و، دواتر جەخت لەو بنەما سەرەكییانە كراوەتەوە، كە پەروەردەى رۆسۆى لەسەر بونیاد نراون. ئازادىی لە نواندنى كردارەكان، خۆسەرپشكانە و پراكتییكیانە بەشدارىیكردنى منداڵان لە كایەى پەروەردە و فێركردن، ئەو كارە نوێ و ناوازەیەیە، كە رۆسۆ دەیهێنێتەدیی، واتە دامەزراندنى پەروەردەى ئەزموونییانە لە بەرئەنجامى بیرۆكەكانى ئەوەوە دێتەدیى و دەروونناسیى پەروەردەیى و بنەماكانى پەروەردەى هاوچەرخ قەرزارى بیرۆكەكانى ئەون. پاشان تیشك خراوەتەسەر خودى تێكستەكانى و، لە زمانى خۆیەوە شرۆڤە و راڤەى سیستەمە پەروەردەییەكەی کراوە، كە چۆن منداڵێكى گریمانەكراوى بە ناوى (ئیمێڵ) لە سەرەتاوە هەنگاو بە هەنگاو پەروەردەیەكى سرووشتییانەى دەكات. لە كۆتاییدا ئەنجامێك لە خوێندنەوەییەكى شیكارییانە لەبارەی ئەو تێڕامانەى ئەو خراوەتەڕوو، كە بەدیارخەرى نوێخوازیى و مەزنىی رۆسۆیە لە كایە و پاوانی پەروەردە و فێرکردن.