تێڕامانێک لە فەلسەفەی پەروەردە لای رۆسۆ (پەروەردەی سرووشتییانەی منداڵ)

Authors

  • م.ی. دیار عبدالباقى خەلیل بەشی فەلسەفە، کۆلیژی ئاداب، زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق، Author

Keywords:

جان جاک رۆسۆ, ئیمێل, پەروەردە, منداڵ, سرووشت, پراکتیک, فێرکردن

Abstract

     ئەم توێژینەوەیە هەوڵدانێكە بۆ وردبوونەوە دەربارەى فەلسەفەى پەروەردە لە دید و گۆشەنیگای رۆسۆ بە شێوەییەكى شیكارییانە. لە سەرەتادا پێناسەى رۆسۆ دەربارەی پەروەردە تاوتوێكراوە و، دواتر جەخت لەو بنەما سەرەكییانە كراوەتەوە، كە پەروەردەى رۆسۆى لەسەر بونیاد نراون. ئازادىی لە نواندنى كردارەكان، خۆسەرپشكانە و پراكتییكیانە بەشدارىیكردنى منداڵان لە كایەى پەروەردە و فێركردن، ئەو كارە نوێ و ناوازەیەیە، كە رۆسۆ دەیهێنێتەدیی، واتە دامەزراندنى پەروەردەى ئەزموونییانە لە بەرئەنجامى بیرۆكەكانى ئەوەوە دێتەدیى و  دەروونناسیى پەروەردەیى و بنەماكانى پەروەردەى هاوچەرخ قەرزارى بیرۆكەكانى ئەون. پاشان تیشك خراوەتەسەر خودى تێكستەكانى و، لە زمانى خۆیەوە شرۆڤە و راڤەى سیستەمە پەروەردەییەكەی کراوە، كە چۆن منداڵێكى گریمانەكراوى بە ناوى (ئیمێڵ) لە سەرەتاوە هەنگاو بە هەنگاو پەروەردەیەكى سرووشتییانەى دەكات. لە كۆتاییدا ئەنجامێك لە خوێندنەوەییەكى شیكارییانە لەبارەی ئەو تێڕامانەى ئەو خراوەتەڕوو، كە بەدیارخەرى نوێخوازیى و مەزنىی رۆسۆیە لە كایە و پاوانی پەروەردە و فێرکردن.

Published

2024-08-01

Issue

Section

Articles

How to Cite

تێڕامانێک لە فەلسەفەی پەروەردە لای رۆسۆ (پەروەردەی سرووشتییانەی منداڵ) . (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 7. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/123