په‌ره‌سه‌ندنی کارگێڕیی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور له‌ 1564-1600زدا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی-به‌ڵگه‌نامه‌ییه

المؤلفون

  • محمد احمد ابراهیم گه‌ڵاڵه‌یی به‌شی مێژوو-فاکه‌ڵتیی ئاداب-زانکۆی سۆران المؤلف
  • هۆگر طاهر تۆفیق به‌شی مێژوو-فاكه‌ڵتیی زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كان-زانكۆی زاخۆ مترجم

الكلمات المفتاحية:

شاره‌زوور، ئه‌یاله‌ت، سنوور، عوسمانیی، سەفەویی، سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌م

الملخص

   ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور؛ پێگه‌یه‌کی ستراتیژیی  سیاسیی، سەربازیی، ئابووریی و جڤاکیی له‌سه‌ر سنووره‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ئیمپراتۆرێتیی  عوسمانیی هه‌بوو، دامه‌زراندنی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور بۆ ساڵی 1564زدا ئه‌گه‌رێته‌وه، که‌ گۆڕانکاریییه‌کی گه‌وره‌ی لە رووی کارگێڕیی له‌ ئه‌یاله‌ته‌کانی خۆرهه‌ڵاتی عوسمانیی هێنایه‌کایه‌وه‌، بە تەواویی له‌ جیاکردنه‌وه‌ و دیاریکردنی سنووری کارگێڕیی ئه‌یاله‌تی ناوبراو له‌گه‌ڵ ئه‌یاله‌ته‌کانی تری وه‌ک: مووسڵ و به‌غداد دا، لە هەمان کات دا فراوانبوون و به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی سنووری کارگێڕیی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور په‌یوه‌ست به‌ گۆڕانکاریییه‌ کارگێڕییه‌کانی ناوخۆی ئیمپراتۆرێتیی  عوسمانیی هه‌بووه‌. گۆڕانکاریی به‌رده‌وام له‌ یه‌که‌ کارگێڕییه‌کاندا له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان تا یه‌کخستنیان له‌گه‌ڵ یه‌که‌یه‌کی تری کارگێڕیی و دواتر دروستکردنه‌وه‌ی، یان له‌یه‌کدابڕاندنی یه‌که‌یه‌کی کارگێڕیی له‌ ئه‌یاله‌تێک بۆ ئه‌یاله‌تێکی تر، یه‌کێک له‌ خه‌سڵه‌ته‌ دیاره‌کانی ئیمپراتۆرێتیی  عوسمانیی بووه‌، بۆ نموونه‌: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌یاله‌تی مووسڵ و دواتر جێگیرکردنی له‌ چوارچێوه‌ی کارگێڕیی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور وه‌ک سه‌نجه‌قێک دواتریش هێنانه‌کایه‌‌ی بۆ جارێکی تری وه‌ک: ئه‌یاله‌تی مووسڵ وه‌ک ئه‌یاله‌تێکی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌م گۆڕانکاریییانه‌ وه‌ک نه‌ریتێکی ئیمپراتۆرێتیی  عوسمانیی به‌رده‌وامی هه‌بووه‌، هه‌روه‌ها شه‌ڕ و ململانێی ناوخۆی میرنشین و هۆزه‌کانی ناو سنووری ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور، هێرش و ململانێی به‌رده‌وامی سەفەویی یه‌کان له‌گه‌ڵ عوسمانیییه‌کان رۆڵی له‌ فراوانبوون و بچووککردنه‌وه‌ی سنووری کارگێڕیی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور له‌ماوه‌ی 1564-1600زدا هه‌بووه‌، له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا پرسیاری سەرەکیی ئه‌مه‌یه‌: ئایا په‌ره‌سه‌ندنی کارگێریی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور چ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر رووداو و گۆڕانکارییه‌کانی  ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌یاله‌تی شاره‌زووردا هه‌بووه‌. ئایا په‌ره‌سه‌ندنی کارگێڕیی عوسمانیی چ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ردواڕۆژی ئه‌یاله‌تی شاره‌زووردا به‌جێهێشتووه‌؟ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ کۆمه‌ڵێک زانیاریی  نوێی زانستیی  به‌ ئامانجی ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی توێژینگه‌ی مێژوویی کوردستان له‌ ئێستا و داهاتوودا خستۆته‌ڕوو. 

منشور

2024-08-02

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

په‌ره‌سه‌ندنی کارگێڕیی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور له‌ 1564-1600زدا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی-به‌ڵگه‌نامه‌ییه. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 3. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/153