تێڕوانینی میتافۆڕیی لە زمان و ئەدەب دا (دەربەندی پەپوولە»ى شێرکۆ بێکەس بە نموونە)

المؤلفون

  • بژوێن یەحیا محەمەد بەشی زمانى کوردیی- کۆلێژی پەروەردەى بنەڕەت- زانکۆی گەرمیان- هەرێمى کوردستان- عێراق المؤلف

الكلمات المفتاحية:

میتافۆڕ، شیعرییەت، زمانى شيعريى، لادان، نيشانەى سیمانتیکیی

الملخص

   توێژینەوەکە بریتییە لە توێژینەوەیەکى زمانی ئەدەبیی. هەوڵێکە بۆ دیاریکردن و پرۆسێسی خستنەڕووى نيشانە شاراوەکانى فۆڕمێکى فەرهەنگیی، کە زیاتر بۆ نیشانەکردنى مەوداکانە و لە زمانەوانیی دا بە میتافۆڕ ناسراوە، بە وردیی باس لەوە کراوە، کە میتافۆڕە زمانییەکان مارکە لێ ئەیەن و جێگرەوەى فۆڕم داڕشتنى مۆرفۆلۆژیین. بەپێی تیۆری نيشانەى واتایى ئەم میتافۆڕانە بۆ نیشانەیەکى سەرەکیی دەرئەبڕرێن، هەر بۆیە ئەکرێت زمان وەک کەرەستەیەکى هاوبەشی زانستی زمان و ژانرەکانى ئەدەب دابنرێت، بەتایبەتیی توێژینەوەکە تیشکى خستووەتە سەر ئەو زمانەى، کە لە شیعردا بەکارئەهێنرێت، بەمجۆرە لە کردەى درووستبوون و شیکردنەوەى میتافۆڕدا هەردوو لایەنی واتایی (سیمانتیک)و (پراگماتیک) بەشدارن، ئەگەر وا نەبێت تێگەیشتن لە میتافۆڕ ئاسان نابێت. لە توێژینەوەکەدا چەندین فۆڕمى پلەدار خراونەتەڕوو، (شێرکۆ بێکەس) بە بەکارهێنانەوەى کۆمەڵێک فۆڕم و پێدانى نیشانەى واتایی تایبەت بە هەستى خۆیەوە، نیشانە/مارکەى لە پلەداریی فۆڕمەکان داوە. شاعیر هەوڵیداوە وشەکان زۆرترین جار بەکاربهێنێتەوە و هەرجارێک بۆ گەیاندنى واتایەکى نوێی میتافۆڕیی، ئەمەش هەوڵی شاعیر بۆ گەیاندنى پەیامەکەى ئەخاتەڕوو. 

منشور

2024-08-03

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

تێڕوانینی میتافۆڕیی لە زمان و ئەدەب دا (دەربەندی پەپوولە»ى شێرکۆ بێکەس بە نموونە). (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 5. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/178