تێڕوانینی میتافۆڕیی لە زمان و ئەدەب دا (دەربەندی پەپوولە»ى شێرکۆ بێکەس بە نموونە)
Keywords:
میتافۆڕ, شیعرییەت, زمانى شيعريى, لادان, نيشانەى سیمانتیکییAbstract
توێژینەوەکە بریتییە لە توێژینەوەیەکى زمانی ئەدەبیی. هەوڵێکە بۆ دیاریکردن و پرۆسێسی خستنەڕووى نيشانە شاراوەکانى فۆڕمێکى فەرهەنگیی، کە زیاتر بۆ نیشانەکردنى مەوداکانە و لە زمانەوانیی دا بە میتافۆڕ ناسراوە، بە وردیی باس لەوە کراوە، کە میتافۆڕە زمانییەکان مارکە لێ ئەیەن و جێگرەوەى فۆڕم داڕشتنى مۆرفۆلۆژیین. بەپێی تیۆری نيشانەى واتایى ئەم میتافۆڕانە بۆ نیشانەیەکى سەرەکیی دەرئەبڕرێن، هەر بۆیە ئەکرێت زمان وەک کەرەستەیەکى هاوبەشی زانستی زمان و ژانرەکانى ئەدەب دابنرێت، بەتایبەتیی توێژینەوەکە تیشکى خستووەتە سەر ئەو زمانەى، کە لە شیعردا بەکارئەهێنرێت، بەمجۆرە لە کردەى درووستبوون و شیکردنەوەى میتافۆڕدا هەردوو لایەنی واتایی (سیمانتیک)و (پراگماتیک) بەشدارن، ئەگەر وا نەبێت تێگەیشتن لە میتافۆڕ ئاسان نابێت. لە توێژینەوەکەدا چەندین فۆڕمى پلەدار خراونەتەڕوو، (شێرکۆ بێکەس) بە بەکارهێنانەوەى کۆمەڵێک فۆڕم و پێدانى نیشانەى واتایی تایبەت بە هەستى خۆیەوە، نیشانە/مارکەى لە پلەداریی فۆڕمەکان داوە. شاعیر هەوڵیداوە وشەکان زۆرترین جار بەکاربهێنێتەوە و هەرجارێک بۆ گەیاندنى واتایەکى نوێی میتافۆڕیی، ئەمەش هەوڵی شاعیر بۆ گەیاندنى پەیامەکەى ئەخاتەڕوو.