گرفتی میتۆدۆلۆجیا و خوێندنی شانۆ لە هەرێمی کوردستان دا
الكلمات المفتاحية:
پرۆگرام، میتۆد، خوێندن، شانۆ، فێرکردنالملخص
ئەم توێژینەوەیە کە بەناونیشانی ( گرفتی میتۆدۆلۆجیا و خوێندنی شانۆ لەهەرێمی کوردستان) تیشك دەخاتە سەر گرنگی پرۆگرام و میتۆدی خوێندنی هونەرەکانی شانۆ لە هەرێمی کوردستاندا. بۆیە لە تەوەری یەکەمیدا سەرنج دەخاتە سەر ، پەیوەندی نێوان پرۆگرامی هونەری و زانستی لەو بوارەددا ، ئەویش لەو سۆنگەیەوە کە پێویستی دەزانێت شانۆکاری پسپۆر، دەرهێنەر، ئەکتەرو ڕەخنەگر، ڕەچاوی بەها و گرنگی لایەنی پراکتیکی و تێۆری بکەن و گرنگی بدەن بەو سەرچاوەو کتێب و ۆرك شۆپانەی دەبنە هۆکارو ئامراز بۆ ئامادەکردن و پێگەیاندنی قوتابیان و نەوەیەکی شانۆکاری پیشەمەندو پرۆفێشناڵ، بەتایبەتیش لەو پەیمانگەو کۆلێژانەی هونەری شانۆیان تێدا دەخوێندرێت. پاشان لە تەوەری دووەمی توێژینەوەکەدا توێژەر ئاماژە بە هونەری شانۆ دەکات وەکو بەشێك لە ڕۆشنبیری ژینگەیی و بەشێك لە پرۆگرام و میتۆدی خوێندن لە ناوەندە پەروەردەیی و فێرکاریەکاندا، بۆ ئەوەی شانۆ ببێتە هۆکارێك بۆ ڕەخساندنی بوار بۆ منداڵان و قوتابیان، هەتاوەکو بتوانن گوزارشت لە خۆیان و تێڕوانینەکانیان بکەن و لەڕێگەی هونەرو شانۆوە چێژ لە ژیان ببینن، چونکە جیهانی شانۆ کاریگەریی ئەرێنی هەیە لەسەر هەڵسوکەوت و لایەنی هۆشیاری و دەرونیی قوتابی و فێرخواز ، هەربۆیە تەوەری دووەم بە ناونیشانی (کاریگەریەکانی پەروەدەو فێرکردنی شانۆ لەسەر ناوەندەکانی خوێندن) ە و ئەم بەشە بە گرنگترین ئاماژەکانی چوارچێوەی تێوری کۆتای دێت، هەروەها توێژەر نمونەی بەمەبەستی بەکارهێناوە لەم توێژینەوەدا. بەشی کۆتاییش پێکدێت لە ئەنجامەکانی شیکاری نمونەی توێژینەوەکەو دەرئەنجامەکان و پیشنیارەکان و بە لیستی سەرچاوەکان کۆتایی بێهاتووە.