گرفتی میتۆدۆلۆجیا و خوێندنی شانۆ لە هەرێمی کوردستان دا

Authors

  • م.ی. فەرەح تەها دەروێش بەشی باخچەی منداڵان- کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور- زانکۆتی هەڵەبجە Author
  • م.ی. گۆران محمد فەقێ قادر بەشی باخچەی منداڵان- کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور- زانکۆتی هەڵەبجە Translator

Keywords:

پرۆگرام, میتۆد, خوێندن, شانۆ, فێرکردن

Abstract

ئەم توێژینەوەیە  کە بەناونیشانی ( گرفتی میتۆدۆلۆجیا و  خوێندنی  شانۆ لەهەرێمی کوردستان)  تیشك دەخاتە سەر گرنگی پرۆگرام و میتۆدی خوێندنی هونەرەکانی شانۆ  لە هەرێمی کوردستاندا. بۆیە لە تەوەری یەکەمیدا سەرنج دەخاتە سەر ، پەیوەندی نێوان پرۆگرامی هونەری و زانستی لەو بوارەددا ، ئەویش لەو سۆنگەیەوە کە پێویستی دەزانێت شانۆکاری پسپۆر، دەرهێنەر، ئەکتەرو ڕەخنەگر، ڕەچاوی  بەها و گرنگی  لایەنی پراکتیکی و تێۆری بکەن و گرنگی بدەن بەو  سەرچاوەو کتێب و ۆرك شۆپانەی دەبنە هۆکارو ئامراز بۆ ئامادەکردن و پێگەیاندنی قوتابیان و نەوەیەکی شانۆکاری پیشەمەندو پرۆفێشناڵ، بەتایبەتیش لەو پەیمانگەو  کۆلێژانەی هونەری شانۆیان تێدا دەخوێندرێت.  پاشان لە تەوەری دووەمی توێژینەوەکەدا توێژەر ئاماژە بە هونەری شانۆ دەکات وەکو بەشێك لە ڕۆشنبیری ژینگەیی و بەشێك لە پرۆگرام و میتۆدی خوێندن لە ناوەندە پەروەردەیی و فێرکاریەکاندا، بۆ ئەوەی شانۆ ببێتە هۆکارێك بۆ ڕەخساندنی بوار بۆ  منداڵان و قوتابیان، هەتاوەکو  بتوانن گوزارشت لە خۆیان و تێڕوانینەکانیان بکەن و  لەڕێگەی هونەرو شانۆوە چێژ لە ژیان ببینن، چونکە جیهانی شانۆ کاریگەریی ئەرێنی هەیە لەسەر هەڵسوکەوت و لایەنی هۆشیاری و دەرونیی قوتابی و فێرخواز ، هەربۆیە تەوەری دووەم  بە ناونیشانی (کاریگەریەکانی پەروەدەو فێرکردنی شانۆ  لەسەر ناوەندەکانی خوێندن) ە و ئەم بەشە   بە گرنگترین ئاماژەکانی چوارچێوەی تێوری کۆتای دێت، هەروەها  توێژەر نمونەی بەمەبەستی بەکارهێناوە لەم توێژینەوەدا. بەشی کۆتاییش پێکدێت لە ئەنجامەکانی شیکاری نمونەی توێژینەوەکەو دەرئەنجامەکان و پیشنیارەکان و بە لیستی سەرچاوەکان کۆتایی بێهاتووە.

Published

2024-08-04

Issue

Section

Articles

How to Cite

گرفتی میتۆدۆلۆجیا و خوێندنی شانۆ لە هەرێمی کوردستان دا. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 10. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/234