نموونەکردنی شوێنی گونجاو بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار لە ناوچەی هەورامان بە بەکارهێنانی میتۆدی(AHP)
الكلمات المفتاحية:
گونجاویی شوێن، گەشتوگوزار، هەورامان، میتۆدیAHPالملخص
لەم توێژینەوەیەدا نموونەکردنی شوێنی گونجاو بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار لە ناوچەی هەورامان بە بەکارهێنانی میتۆدی(AHP) کراوە، ناوچەی هەورامان، زۆربەی توانستەکانی تێدایە لەرووی بەرزیی و نزمیی و ئاووهەوا و دەرامەتی ئاو و رووپۆشی رووەکیی و ئاژەڵ و باڵندەی کێویی و دانیشتوان و شوێنی مێژوویی و ئاینیی و شوێنەواریی و ئەشکەوت و زمان و کەلەپوور و شێوازی باخداریی و بیناسازیی و خواردن و جل و بەرگ...هی تر، هەورامان خاوەنی زیاتر لە(٢٥) ناوچەی گەشتوگوزارییە کە هەندێکیان لە ئێستا دا گەشتیاران لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و عێراق و دەرەوەش سەردانیان ئەکەن، ئاماری چوار ساڵی کۆتایی هاتنی گەشتیاران بۆ هەورامان بڕیتییە لە(٨٦،٠٥٠)هەزار گەشتیاری بیانیی و(١٧٢،١٠٢) هەزار گەشتیاری ناوخۆیی، بۆیە ئامانجی توێژینەوەکە پەرەپێدانێکی تەواو گشتگیرە بەو ناوچانەی کە تاوەکو ئێستا وەبەرهێنانی بۆ نەکراون بەپێی ئامرازی زانستیی جۆراوجۆر، وەک ئەم توێژینەوە زانستییە کە تێیدا(١٨) پارامیتەری جیاوازی سرووشتیی و مرۆیی بەکارهێنراون بۆ بەرهەمهێنانی نەخشەیەکی چوار ئاستیی بۆ دیاریکردنی شوێنی گونجاو بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار لە هەورامان دا، ئەوانیش ئاستەکانی(زۆر گونجاو، گونجاوی مامناوەند، گونجاوی کەم و سنووردار، نەگونجاو) کە رێژەی(١١،٩٪ و ٦٣،٦٤٪ و ٨،٤٤٪ و ١٦،٠٢٪) یەک لەدوای یەک لەکۆی ناوچەی توێژینەوەیان پێکهێناوە.