نموونەکردنی شوێنی گونجاو بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار لە ناوچەی هەورامان بە بەکارهێنانی میتۆدی(AHP)

Authors

  • م.ی. ڕێباز لقمان مصطفی بەشی گەشتوگوزار، کۆلێجی زانستەمرۆڤایەتییەکان، زانکۆی هەڵەبجە، هەرێمی کوردستان Author
  • پ. شیروان عومەر ڕەشید بەشی جوگرافیا، کۆلێجی زانستەمرۆڤایەتییەکان، زانکۆی سلێمانی، هەرێمی کوردستان Translator

Keywords:

گونجاویی شوێن, گەشتوگوزار, هەورامان, میتۆدیAHP

Abstract

لەم توێژینەوەیەدا نموونەکردنی شوێنی گونجاو بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار لە ناوچەی هەورامان بە بەکارهێنانی میتۆدی(AHP) کراوە، ناوچەی هەورامان، زۆربەی توانستەکانی تێدایە لەرووی بەرزیی و نزمیی و ئاووهەوا و دەرامەتی ئاو و رووپۆشی رووەکیی و ئاژەڵ و باڵندەی کێویی و دانیشتوان و شوێنی مێژوویی و ئاینیی و شوێنەواریی و ئەشکەوت و زمان و کەلەپوور و شێوازی باخداریی و بیناسازیی و خواردن و جل و بەرگ...هی تر، هەورامان خاوەنی زیاتر لە(٢٥) ناوچەی گەشتوگوزارییە کە هەندێکیان لە ئێستا دا گەشتیاران لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و عێراق و دەرەوەش سەردانیان ئەکەن، ئاماری چوار ساڵی کۆتایی هاتنی گەشتیاران بۆ هەورامان بڕیتییە لە(٨٦،٠٥٠)هەزار گەشتیاری بیانیی و(١٧٢،١٠٢) هەزار گەشتیاری ناوخۆیی، بۆیە ئامانجی توێژینەوەکە پەرەپێدانێکی تەواو گشتگیرە بەو ناوچانەی کە تاوەکو ئێستا وەبەرهێنانی بۆ نەکراون بەپێی ئامرازی زانستیی جۆراوجۆر، وەک ئەم توێژینەوە زانستییە کە تێیدا(١٨) پارامیتەری جیاوازی سرووشتیی و مرۆیی بەکارهێنراون بۆ بەرهەمهێنانی نەخشەیەکی چوار ئاستیی بۆ دیاریکردنی شوێنی گونجاو بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار لە هەورامان دا، ئەوانیش ئاستەکانی(زۆر گونجاو، گونجاوی مامناوەند، گونجاوی کەم و سنووردار، نەگونجاو) کە رێژەی(١١،٩٪ و ٦٣،٦٤٪ و ٨،٤٤٪ و ١٦،٠٢٪) یەک لەدوای یەک لەکۆی ناوچەی توێژینەوەیان پێکهێناوە.

Published

2024-08-04

Issue

Section

Articles

How to Cite

نموونەکردنی شوێنی گونجاو بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار لە ناوچەی هەورامان بە بەکارهێنانی میتۆدی(AHP). (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 11. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/243