یاخییبوونی سیاسيی لە شیعرەكانی (رەفیق سابیر)دا

المؤلفون

  • أوات رحیم كریم زانكۆی گەرمیان-كۆلێژی پەروەردە- بەشی كوردیی المؤلف
  • فەرهاد قادر كریم زانكۆی گەرمیان-كۆلێژی پەروەردە- بەشی كوردیی مترجم

الكلمات المفتاحية:

یاخییبوون، رەفیق سابیر، شۆڕش، رووبەڕووبونەوە

الملخص

ئەم تویژینەوەیە، هەوڵێكە بۆ خستنەڕوو و رەنگدانەوەی بیریی یاخییبوون لە نێو دەقە شیعرییەكانی شاعیردا، كە لەو  رۆژگارەدا  بە روونیی گیانی یاخییبوون  لای شاعیر بە دیکراوە، هەڵوێست وەرگرتنی شاعیر بەرامبەر بەو رووداو و كارەساتە گەورانەی، كە بە سەر نەتەوەی كورد  دا هاتوون بە تایبەتیی مەرگەساتی هەڵەبجە، وا ئەکەن شاعیر  سەنگەری شۆڕش و یاخییبوون هەڵبژێرێت و بەختكردنی گیانی خۆی ئەكاتە ئامانجی كۆتایی خۆی، دۆخی سیاسی باشووری کوردستان لە نێوان ساڵانی) 1970-1991) ،لە رووی سیاسییەوە هەڵکشان و داکشانی زۆری بە خۆوە بینی، بێ گومان ئەو رووداو و پێشهاتانەش بۆ شا‌‌‌عیرێکی پەیوەست بە خاک و گەلی وەک(رەفیق سابیر)، کاریگەری خۆیان ئەبێت، ئەم توێژینەوەیە هەوڵ ئەدات چۆنێتيی و چەندێتيی تێڕوانین و هەڵوێستيی یاخییانەی ئەو شاعیرە بەرامبەر بە دەسەڵاتی سیاسیی رژێمی بەعس لەو ساڵانەدا دەربخات، شاعیر بوێرانە و دلێرانە ئەڕوانێتە رووداو و كارەساتەكان، كە بە سەر نەتەوەی كورد دا هاتوون و لە هەر وێستگەیەکیشدا خاوەنی راو هەڵوێستی خۆیەتی ، ئەمە نەک هەر لە شیعرەکانیدا، بەڵکو لە ژیانیشیدا رەنگیداوەتەوە و بووەتە تایبەتمەندییەکی شاعیر.

منشور

2024-08-07

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

یاخییبوونی سیاسيی لە شیعرەكانی (رەفیق سابیر)دا. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 12. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/278