یاخییبوونی سیاسيی لە شیعرەكانی (رەفیق سابیر)دا
Keywords:
یاخییبوون, رەفیق سابیر, شۆڕش, رووبەڕووبونەوەAbstract
ئەم تویژینەوەیە، هەوڵێكە بۆ خستنەڕوو و رەنگدانەوەی بیریی یاخییبوون لە نێو دەقە شیعرییەكانی شاعیردا، كە لەو رۆژگارەدا بە روونیی گیانی یاخییبوون لای شاعیر بە دیکراوە، هەڵوێست وەرگرتنی شاعیر بەرامبەر بەو رووداو و كارەساتە گەورانەی، كە بە سەر نەتەوەی كورد دا هاتوون بە تایبەتیی مەرگەساتی هەڵەبجە، وا ئەکەن شاعیر سەنگەری شۆڕش و یاخییبوون هەڵبژێرێت و بەختكردنی گیانی خۆی ئەكاتە ئامانجی كۆتایی خۆی، دۆخی سیاسی باشووری کوردستان لە نێوان ساڵانی) 1970-1991) ،لە رووی سیاسییەوە هەڵکشان و داکشانی زۆری بە خۆوە بینی، بێ گومان ئەو رووداو و پێشهاتانەش بۆ شاعیرێکی پەیوەست بە خاک و گەلی وەک(رەفیق سابیر)، کاریگەری خۆیان ئەبێت، ئەم توێژینەوەیە هەوڵ ئەدات چۆنێتيی و چەندێتيی تێڕوانین و هەڵوێستيی یاخییانەی ئەو شاعیرە بەرامبەر بە دەسەڵاتی سیاسیی رژێمی بەعس لەو ساڵانەدا دەربخات، شاعیر بوێرانە و دلێرانە ئەڕوانێتە رووداو و كارەساتەكان، كە بە سەر نەتەوەی كورد دا هاتوون و لە هەر وێستگەیەکیشدا خاوەنی راو هەڵوێستی خۆیەتی ، ئەمە نەک هەر لە شیعرەکانیدا، بەڵکو لە ژیانیشیدا رەنگیداوەتەوە و بووەتە تایبەتمەندییەکی شاعیر.