ناوچەى کفرى و کەلار لە کۆتاییەکانى دەسەڵاتى ده‌وڵه‌تی عوسمانیی دا (1870- 1914ز)

المؤلفون

  • سەباح عەلى سلێمان بەشى مێژوو– کۆلێژى پەروەردە له ‌زانکۆى گەرمیان المؤلف

الكلمات المفتاحية:

ده‌وڵه‌تی عوسمانیی، كفری (سه‌لاحیه‌)، زه‌نگئاباد، كه‌لار (شێروانه‌)

الملخص

به ‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی مێژوویی ناوچه‌ی ناوچه‌ی كفری (سه‌ڵاحیه‌) و كه‌لار (شێروانه‌) ‌ و تاوتوێكردنی پێشهاته‌كان له ‌نێوان ساڵانی (1870- 1914ز)، ساغکردنەوەی ئەوەی له‌و ماوه‌ مێژووییه ‌دا چیی روویداوه‌، پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌ پێی به‌ڵگه‌نامه‌ و سه‌ردانی گه‌ڕیده‌ بیانییه‌كان چیی بووه‌، ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ وه‌ڵامه‌كانی له ‌خۆگرتووه‌‌. توێژینه‌وه‌كه‌ به ‌میتۆدی لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی (وه‌سفیی، شیكاریی)، به ‌پشتبه‌ست به ‌ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ و به‌ڵگه‌ی رە‌سه‌ن، ئه‌و ماوه‌ مێژووه‌ تاوتووێ کراوە، له ‌ئه‌نجامدا ئەوە دەرکەوت ناوچه‌ی توێژینه‌وه‌ له ‌رووداو و پێشهاته‌كان دا پێگه‌ی گرنگیان هه‌بووه‌ به ‌تایبه‌ت كفری (سه‌ڵاحیه‌)، ناوه‌ندێكی کارگێڕیی و بازرگانیی نێوان مووسڵ- به‌غداد بووه‌، به‌شی زۆری گه‌ڕیده‌كان هاتوونه‌ته‌ كوردستان به ‌كفری دا گوزه‌رییان كردووه‌ و له ‌به‌رهه‌مه‌كانیاندا باسی زۆر رووكاری ژیان و ژیارییان بە وردیی و  بە بایەخەوە تۆمارکردووە .   

منشور

2024-10-29

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

ناوچەى کفرى و کەلار لە کۆتاییەکانى دەسەڵاتى ده‌وڵه‌تی عوسمانیی دا (1870- 1914ز). (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 10. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/392