ناوچەى کفرى و کەلار لە کۆتاییەکانى دەسەڵاتى ده‌وڵه‌تی عوسمانیی دا (1870- 1914ز)
Keywords:
ده‌وڵه‌تی عوسمانیی, كفری (سه‌لاحیه), زه‌نگئاباد, كه‌لار (شێروانه)Abstract
به مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی مێژوویی ناوچه‌ی ناوچه‌ی كفری (سه‌ڵاحیه) و كه‌لار (شێروانه) و تاوتوێكردنی پێشهاته‌كان له نێوان ساڵانی (1870- 1914ز)، ساغکردنەوەی ئەوەی له‌و ماوه مێژووییه دا چیی روویداوه، پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به پێی به‌ڵگه‌نامه و سه‌ردانی گه‌ڕیده بیانییه‌كان چیی بووه، ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه وه‌ڵامه‌كانی له خۆگرتووه. توێژینه‌وه‌كه به میتۆدی لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی (وه‌سفیی، شیكاریی)، به پشتبه‌ست به ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه و به‌ڵگه‌ی رە‌سه‌ن، ئه‌و ماوه مێژووه تاوتووێ کراوە، له ئه‌نجامدا ئەوە دەرکەوت ناوچه‌ی توێژینه‌وه له رووداو و پێشهاته‌كان دا پێگه‌ی گرنگیان هه‌بووه به تایبه‌ت كفری (سه‌ڵاحیه)، ناوه‌ندێكی کارگێڕیی و بازرگانیی نێوان مووسڵ- به‌غداد بووه، به‌شی زۆری گه‌ڕیده‌كان هاتوونه‌ته كوردستان به كفری دا گوزه‌رییان كردووه و له به‌رهه‌مه‌كانیاندا باسی زۆر رووكاری ژیان و ژیارییان بە وردیی و بە بایەخەوە تۆمارکردووە .