تێگەیشتن لە گۆڕانی کۆمەڵایەتی، لە ڕوانگەی تیۆرییە کۆمەڵناسییەکانەوە توێژینه‌وه‌یه‌كی تیۆری شیكاریه
الكلمات المفتاحية:
گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی، تیۆره‌كانی كۆمه‌ڵناسی، گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تی، ململانێی كۆمهڵایهتیالملخص
بابه‌تی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی بابه‌تێكی گرنگی نێو زانستی كۆمه‌ڵناسیه. له‌لایه‌ك، له سه‌ره‌تایه‌كانی بونیاتنانی كۆمه‌ڵناسی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵناسی فه‌ڕه‌نسی ئۆگست كۆنت تاكو ئه‌مڕۆ، لێكۆلینه‌وه له بابه‌تی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی كراوه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كاندا ڕووده‌دات، هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك نیه جێگیربێ و گۆڕان تێدا ڕوونه‌دات. له چوارچێوه‌ی توێژینه‌وه‌كانیاندا، زانا كۆمه‌ڵناسه‌كان، هه‌وڵیانداوه هۆكاره‌كانی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی دهستیشانبكهن، له‌وانه به‌شێك پێیان وایه گۆڕان به هۆی حزبی سیاسی، كولتوور، ژینگه، چاڵاكی مرۆڤ، پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا تا ده‌گاته شهڕوداگیركاری ڕووده‌دات. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، تیشك خراوه‌ته سه‌ر پێنج ڕوانگه‌ی تیۆری سه‌باره‌ت به بابه‌تی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی كه بریتین له تیۆری گه‌شه‌سه‌ندن، ئهركگهرایی، ململانێ، ده‌روونی كۆمه‌ڵایه‌تی و بازنه‌یی. له‌گه‌ل لێكدانه‌وه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌م تیۆرانه له‌باره‌ی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، توێژه‌ر هه‌وڵیداوه ئاماژه به گرنگترین ئه‌و كۆمه‌ڵناسانه بكات، كه جێ ده‌ستیان له‌م بواره‌دا دیار و به‌رجه‌سته‌یه. به شێوه‌یه‌كی تیۆریانه، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌پاڵ شیكردنه‌وه‌ی تیۆركان، هه‌وڵیداوه ئاماژه به فاكته‌ره‌كانی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی بكات و دواتر ده‌رئه‌نجامه‌كانی بخاته‌ڕوو.