تێگەیشتن لە گۆڕانی کۆمەڵایەتی، لە ڕوانگەی تیۆرییە کۆمەڵناسییەکانەوە توێژینه‌وه‌یه‌كی تیۆری شیكاریه‌

Authors

  • پ ی د محمد شوانی به‌شی كۆمه‌ڵناسی، كۆلێژی ئه‌ده‌بیات، زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، هه‌رێمی كوردستان Translator
  • م ی دڵشاد سیامه‌ند شیراوی به‌شی كۆمه‌ڵناسی، كۆلێژی ئه‌ده‌بیات، زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، هه‌رێمی كوردستان Author

Keywords:

گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی, تیۆره‌كانی كۆمه‌ڵناسی, گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تی, ململانێی كۆمه‌ڵایه‌تی

Abstract

بابه‌تی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی بابه‌تێكی گرنگی نێو زانستی كۆمه‌ڵناسیه‌. له‌لایه‌ك، له‌ سه‌ره‌تایه‌كانی بونیاتنانی   كۆمه‌ڵناسی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵناسی فه‌ڕه‌نسی ئۆگست كۆنت تاكو ئه‌مڕۆ، لێكۆلینه‌وه‌ له‌ بابه‌تی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی كراوه‌، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌‌كاندا ڕووده‌دات، هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك نیه‌ جێگیربێ و گۆڕان تێدا ڕوونه‌دات. له‌ چوارچێوه‌ی توێژینه‌وه‌كانیاندا، زانا كۆمه‌ڵناسه‌كان، هه‌وڵیانداوه‌ هۆكاره‌كانی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستیشانبكه‌ن، له‌وانه‌ به‌شێك پێیان وایه‌ گۆڕان به‌ هۆی حزبی سیاسی، كولتوور، ژینگه‌، چاڵاكی مرۆڤ، پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا تا ده‌گاته‌ شه‌ڕوداگیركاری ڕووده‌دات. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر پێنج ڕوانگه‌ی تیۆری سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ بریتین له‌ تیۆری گه‌شه‌سه‌ندن، ئه‌ركگه‌رایی، ململانێ، ده‌روونی كۆمه‌ڵایه‌تی و بازنه‌یی. له‌گه‌ل لێكدانه‌وه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌م تیۆرانه‌‌ له‌باره‌ی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌، توێژه‌ر هه‌وڵیداوه‌ ئاماژه‌ به‌ گرنگترین ئه‌و كۆمه‌ڵناسانه‌ بكات، كه‌ جێ ده‌ستیان له‌م بواره‌دا دیار و به‌رجه‌سته‌یه‌. به‌ شێوه‌یه‌كی تیۆریانه‌‌، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌پاڵ شیكردنه‌وه‌ی تیۆركان، هه‌وڵیداوه‌ ئاماژه‌ به‌ فاكته‌ره‌كانی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی بكات و دواتر ده‌رئه‌نجامه‌كانی بخاته‌ڕوو.

Published

2024-07-30

Issue

Section

Articles

How to Cite

تێگەیشتن لە گۆڕانی کۆمەڵایەتی، لە ڕوانگەی تیۆرییە کۆمەڵناسییەکانەوە توێژینه‌وه‌یه‌كی تیۆری شیكاریه‌. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 8. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/4