بنەمای تۆڕی کۆمەڵایەتیی لە فرەچەشنێتیی زمانی کوردیی دا

المؤلفون

  • شاخه‌وان جلال حاجى فرج به‌شى كورديى، كۆلێژى زمان، زانكۆى سلێمانی المؤلف

الكلمات المفتاحية:

تۆڕی کۆمەڵایەتیی، فرەچەشنێتیی، توانستی کۆمەڵایەتیی، بەستەری بەهێز، بەستەری لاواز، بەستەری تاقانە، بەستەری فرەڕەهەند

الملخص

     لێکۆڵینەوەکە بە ناونیشانی (بنەمای تۆڕی کۆمەڵایەتیی لە فرەچەشنێتیی زمانی کوردیی دا)یە و دەچێتە بواری زانستیی زمانی کۆمەڵایەتییەوە، تایبەتە بە پەسنکردن و شیکردنەوەی چەمکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی و دابەشبوونی یەکە زمانییەکان بەپێی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئاخێوەران و کاریگەرییان لەسەر گۆڕان و فرەچەشنێتیی زمانی کوردیی. لێکۆڵینەوەکە دوو بەشی لەخۆگرتووە، بەجۆرێک لە بەشی یەکەمدا بایەخدراوە بە خستنەڕووی تیۆریی تۆڕی کۆمەڵایەتیی و پێوەرەکان و جۆرەکانی و بۆچوونەکان لەبارەیەوە ، هاوکات بەستەرە بەهێز و لاوازەکان، کە هۆکاری گۆڕان و نوێگەریی زمانیین، خراونەتەڕوو. بەشی دووەمیش بۆ لایەنی کاریگەریی بەستەرەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی لە فرەچەشنێتیی زمانی کوردیی دا تەرخانکراوە. لە کۆتاییدا ئەنجامە زانستییەکان بەپێی میتۆدی ئاماریی (SPSS) دەستخراون و، پاشان بەپێی تیۆری تۆڕی کۆمەڵایەتیی و ڕێبازی پەسنی- شیکاریی، شرۆڤەکراون.

منشور

2024-08-01

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

بنەمای تۆڕی کۆمەڵایەتیی لە فرەچەشنێتیی زمانی کوردیی دا. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 2. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/72