بنەمای تۆڕی کۆمەڵایەتیی لە فرەچەشنێتیی زمانی کوردیی دا
Keywords:
تۆڕی کۆمەڵایەتیی, فرەچەشنێتیی, توانستی کۆمەڵایەتیی, بەستەری بەهێز, بەستەری لاواز, بەستەری تاقانە, بەستەری فرەڕەهەندAbstract
لێکۆڵینەوەکە بە ناونیشانی (بنەمای تۆڕی کۆمەڵایەتیی لە فرەچەشنێتیی زمانی کوردیی دا)یە و دەچێتە بواری زانستیی زمانی کۆمەڵایەتییەوە، تایبەتە بە پەسنکردن و شیکردنەوەی چەمکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی و دابەشبوونی یەکە زمانییەکان بەپێی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئاخێوەران و کاریگەرییان لەسەر گۆڕان و فرەچەشنێتیی زمانی کوردیی. لێکۆڵینەوەکە دوو بەشی لەخۆگرتووە، بەجۆرێک لە بەشی یەکەمدا بایەخدراوە بە خستنەڕووی تیۆریی تۆڕی کۆمەڵایەتیی و پێوەرەکان و جۆرەکانی و بۆچوونەکان لەبارەیەوە ، هاوکات بەستەرە بەهێز و لاوازەکان، کە هۆکاری گۆڕان و نوێگەریی زمانیین، خراونەتەڕوو. بەشی دووەمیش بۆ لایەنی کاریگەریی بەستەرەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی لە فرەچەشنێتیی زمانی کوردیی دا تەرخانکراوە. لە کۆتاییدا ئەنجامە زانستییەکان بەپێی میتۆدی ئاماریی (SPSS) دەستخراون و، پاشان بەپێی تیۆری تۆڕی کۆمەڵایەتیی و ڕێبازی پەسنی- شیکاریی، شرۆڤەکراون.