پێشه‌نگه‌كانی بازرگانیی ناوخۆیی له‌ وڵاتی سۆمه‌ر له‌ كۆتاییه‌كانی هه‌زاره‌ی سێیه‌می پ.ز و ئه‌رشیفه‌ مێخییه‌كانیان

Authors

  • كاڵێ محمد حمد به‌شی شوێنه‌وار/ كۆلێژی ئاداب/ زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین/ هه‌ولێر/ كوردستانی عێراق Author
  • پ . ی.م ئاری كامل خلیل به‌شی شوێنه‌وار/ كۆلێژی ئاداب/ زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین/ هه‌ولێر/ كوردستانی عێراق Translator

Keywords:

بازرگانیی, بازرگان, ئه‌رشیف, قه‌رز, روونووسی مێخیی

Abstract

وڵاتی سۆمه‌ر له‌ كۆتاییه‌كانی هه‌زاره‌ی سێیه‌می پ.ز دا له‌ رووی سیاسییه‌وه‌ ناسراوه‌ به‌ سه‌رده‌میی بنه‌ماڵه‌ی سێیه‌می ئوور ( 2113-2004 پ.ز) ، كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ دیارتریین بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕەواكانی شارستانیه‌تی سۆمه‌ریی دائه‌نرێن، پادشاكانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ گرنگییه‌كی زۆریان به‌ بواری بازرگانیی ئه‌دا و به‌رده‌وام كاریان ئه‌كرد بۆ زیاتر فراوانكردنی كار و پیشه‌ی بازرگانیی به‌ هه‌ردوو جۆره‌كه‌یه‌وه‌( دەرەکیی و ناوخۆیی)، یه‌كێكی تر له‌ سیما سه‌ره‌كییه‌كانی ئابووریی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ده‌ركه‌وتنی خاوه‌نكاره‌ سه‌ربه‌خۆكان بوو ئه‌وانه‌ی كاری تایبه‌تیان بۆخۆیان ئه‌كرد و نازناوی بازرگانییان هه‌بوو، كه‌ به‌شێوه‌ی پشتاوپشت له‌ باوانیانه‌وه‌ بۆیان مابووە‌وه‌، كه‌ به‌شێك له‌ تۆمار و به‌ڵگه‌نامه‌ مێخییه‌كانیان له‌سه‌ر شێوه‌ی ئه‌رشیف له‌ دوای خۆیان به‌جێهێشتووه‌ و، كه‌وتنه‌ به‌رده‌ستی توێژەران، له‌م توێژینه‌وه‌یه ‌دا باس له‌ كار و چالاكییه‌ بازرگانییه‌كانی سێ له‌ دیارتریین بازرگانه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ئه‌كرێت كه‌ پێشه‌نگیی ناو كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆیان بوون و كار و چالاكییه‌‌ بازرگانییه‌كانیان له‌ ئه‌رشیفه‌ مێخییه‌ تایبه‌ته‌كانیان تۆماركردووه‌. بنه‌مای توێژینه‌وه‌كه‌ به‌نده‌ به‌ ئه‌و ئه‌رشیفانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند توێژە‌رێكی بواری زمانه‌كۆنه‌كان خوێندنه‌وه‌ و شیكردنه‌وه‌یان بۆكراوه‌ له‌ چه‌ند ساڵیی رابردوو، ئه‌وه‌ی گومانی تێدا نییه‌ تۆماره‌ مێخییەكانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ به‌ باشترین سه‌رچاوه‌ دائه‌نرێن بۆ تێگه‌یشتن و شاره‌زابوون له‌  بواره‌ جیاوازه‌‌كانی شارستانییه‌ت به‌ تایبه‌تییش لایه‌نی ئابووریی وڵات چونكه‌ %90 ئه‌و روونووسه‌‌ مێخییانه‌ی كه‌ تا ئێستا دۆزراونه‌ته‌وه‌ په‌یوه‌ستن به‌ لایه‌نی ئابووریی به‌ گشتیی و بازرگانیی به‌ تایبه‌تیی. 

Published

2024-08-03

Issue

Section

Articles

How to Cite

پێشه‌نگه‌كانی بازرگانیی ناوخۆیی له‌ وڵاتی سۆمه‌ر له‌ كۆتاییه‌كانی هه‌زاره‌ی سێیه‌می پ.ز و ئه‌رشیفه‌ مێخییه‌كانیان. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 6. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/188