رووماڵی هەواڵی رێککەوتنی نێوان هەرێم و عێراق لە ماڵپەڕی کەناڵە ئاسمانییە عێراقییەکاندا ماڵپەڕەکانی (Kurdistan24 و العراقية الإخبارية) بە نموونە

Authors

  • م.ی.ئەرکان جەبار محەمەد بەشی تەکنیکی میدیا – پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی – زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی - عێراق Author

Keywords:

رووماڵکردنی میدیایی, هەواڵی سیاسی, ماڵپەڕی هەواڵیی, رێککەوتنی هەرێم و بەغدا

Abstract

ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و شیکاریکردنە لە رووماڵکردنی هەواڵی رێککەوتنی نێوان هەرێم و عێراق لەساڵی ٢٠٢٣دا، وەکو پرسێکی سیاسی لە ماڵپەڕی هەردوو کەناڵی ئاسمانیی (Kurdistan24)ی کوردی و (العراقية الإخبارية)ی عەرەبی، كە تیایدا لەچوارچێوەی جۆری توێژینەوە وەسفییەکاندا، میتۆدی رووپێوی ناوەڕۆک و بە بەکارهێنانی ئامرازی فۆرمی شیكردنەوەی ناوەڕۆك جێبەجێکراوە، بۆ زانیینی ناوەڕۆكی ئەو پەیامە میدیاییانەی كە لە ژانری هەواڵدا ئەو پرسەیان خستۆتەڕوو. ئەویش لە رێگەی وەرگرتنی سامپڵێكی ناهەڕەمەکی مەبەستدار لە تەواوی هەواڵە سیاسییە بڵاوکراوەکانی ماڵپەڕی هەردوو کەناڵەکە لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٣دا کە ژمارەکەی بریتییە لە (١٧١) هەواڵی پەیوەست بەو رێککەوتنە. لەو سۆنگەیەوە توێژینەوەكە گەیشتۆتە كۆمەڵێك دەرئەنجام لەوانە: هەردوو ماڵپەڕەکە جیاوازن لە رووماڵکردنی پرسی رێککەوتنی نێوان هەرێم و عێراقدا و بەشێوەیەکی بنکۆڵکاریی و قووڵ رووماڵی رووداوە سیاسییە گرنگەکان ناکەن و تەنیا بە رووکەشی پەی بە پرسەکان دەبەن، بەشێوەیەک ماڵپەڕی کەناڵە کوردییەکە ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەی بە بابەتی بودجە و مووچە و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم ئەبەستێتەوە، بە پێچەوانەوە ماڵپەڕی کەناڵە عێراقییەکە ئامانجی رێککەوتنەکە بە رادەستکردنی نەوتی هەرێم بە ناوەند چڕ ئەکاتەوە، هاوکات ماڵپەڕی هەردوو کەناڵەکە لە گەیاندنی وردەکاریی زانیاریییەکانی نێو رێککەوتنەکەدا، بایەخێکی زۆر بە جۆری رووماڵکردنی بەدواداچوون و ئاوێتە ئەدەن، لەلایەکی ترەوە هەردوو ماڵپەڕەکە سوودیان لە کەرەستە میدیاییە نوێیەکانی وەک (گرافیک و ڤیدیۆ و فۆتۆ ئەلبوم) نەبینیوە، لە رووماڵکردنی هەواڵی رێککەوتنی نێوان هەرێم و عێراق دا.

Published

2024-08-04

Issue

Section

Articles

How to Cite

رووماڵی هەواڵی رێککەوتنی نێوان هەرێم و عێراق لە ماڵپەڕی کەناڵە ئاسمانییە عێراقییەکاندا ماڵپەڕەکانی (Kurdistan24 و العراقية الإخبارية) بە نموونە. (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 11. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/247