ڕووماڵى ڕاپەرینى باشوورى کوردستان لە ڕۆژنامە بەریتانیەکاندا لە ساڵى ١٩٩١ (توێژینەوەیەکى مێژوویی سیاسییە)

Authors

  • م. ڕەوەز محمود رەسول بەشى مێژوو، کۆلێژى زانستە مرۆڤایەتییەکان، زانکۆى ڕاپەڕین، هەرێمى کوردستان، عێراق. Author
  • م. ڕێبوار خالد مصطفى بەشى مێژوو، کۆلێژى زانستە مرۆڤایەتییەکان، زانکۆى ڕاپەڕین، هەرێمى کوردستان، عێراق. Translator

Keywords:

ڕاپەڕین, وێناکردن, ڕۆژنامە, باشوورى کوردستان, ڕوماڵى ڕووداوەکان

Abstract

      دۆخی عێراق لە سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا، بە شێوەیەکی گشتی جێگەی سەرنج و تێڕامانی میدیای ڕۆژئاوا بووە، ئەمەش دەرئەنجامی ئەو دۆخەبوو، کە ناوچەکە پێیدا تێدەپەرێ، بەتایبەتی ئەو نائارامییەی لەناوچەکەدا لەدوای داگیرکردنی (کوەیت) لەلایەن عێراقەوە خوڵقابوو، کە دەستدرێژى و زیان گەیاند بوو بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی. لەبەرئەوە ڕووداوەکانی ناوچەکە هەواڵی گەرمی بەشێكی ڕۆژنامە و ناوەندەکانی ڕاگەیاندنی ڕۆژئاوابوون. لەگەڵ پەلاماردانی عێراق لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانییەوە، کوردیش کە حیزبەکانی شاخ نوێنەرایەتیان دەکرد، هەوڵیانداوە جێگەی خۆیان لەو گۆڕانکارییانەدا بکەنەوە و ببن بە بەشێك لە ئەجێندای نێودەوڵەتی. 
      هەرچەند بایەخدان بە کورد و دۆخی کوردستان لە میدیاکانی ڕۆژئاوادا بەتایبەت میدیای بەڕیتانیا لە زۆر دەمێکەوە گرنگی پێدراوە، بەڵام پاش ئەنجامدانى ڕاپەڕین و ڕزگارکردنی ناوچەکان، ئەم بایەخدانە لە میدیای بەڕیتانیادا ڕەنگدانەوەی زیاتری هەبووە، بە جۆرێک گرنگی و بایەخدان بە ڕووداوەکانی کوردستان زیادیکردووە، لەم توێژینەوەدا هەوڵدراوە بەمیتۆدی شیکاریی، لە دیدێكی ڕەخنەییانەوە شیکاری ڕووماڵی میدیاکانی بەڕیتانیا بۆ ڕووداوەکانی ڕاپەڕین بەرچاوبخرێت، تا بەهۆیەوە لە تێڕوانینی ئەوکاتەی میدیای بەڕیتانیا سەبارەت بە کورد تێبگەین و بزانرێت، کە سەرنج و تێڕوانینیان لە ڕووی چییەتی و چەندیەتییەوە بۆ ڕووداوەکان لە پێش ڕاپەڕین و ماوەی ڕاپەڕین، لەگەڵ سەرەتاکانی پەلاماردانەوەی ڕژێمی بەعس و داگیرکرنەوەی بەشێکی کوردستان لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە چۆنبووە؟.
      ئەم توێژینەوەیە جگە لە پوختە بە زمانەکانى کوردى و عەرەبى و ئینگلیزى، لە پێشەکی و دوو باس و دەرئەنجام و لیستی سەرچاوە و پاشکۆکان پێکهاتووە، باسی یەکەم: بە ناونیشانى (ڕووماڵی ڕۆژنامەکانی بەڕیتانیا بۆ دۆخی عێراق و کوردستان لە پێش ڕاپەڕین)ـە، باسی دووەمیش بۆ (ڕووماڵی ڕۆژنامەکانی بەڕیتانیا بۆ ڕاپەڕین و ڕووداوەکانی باشووری کوردستان) تەرخانکراوە.

Published

2024-07-31

Issue

Section

Articles

How to Cite

ڕووماڵى ڕاپەرینى باشوورى کوردستان لە ڕۆژنامە بەریتانیەکاندا لە ساڵى ١٩٩١ (توێژینەوەیەکى مێژوویی سیاسییە). (2024). Journal of Kurdistani for Strategic Studies, 10. https://kissrjour.org/index.php/jkss/article/view/27